دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 پێش 3 هەفتە

پێــــ 5 ـــنج سیفاتی ناسینەوەی كەسانی فێڵكار و درۆزن.

ئیدریس_محمدی

درۆش وەک هەر سیفاتێکی تر مرۆڤ فێری دەبێ ،کە زۆرجار دەبێتە خوو لەو کەسە واتە کەسەکە بەشێوەیەکی بەردەوام دەیکات و زۆریش لای ئاسایی دەبێ ،بڕێ جاریش درۆ لای هەندێک کەس بەپێی حاڵەت دەکرێت ،بەنمونە دەربازبوون لەهەڵوێستێک یانیش بۆ دەست خستنی مەرامێکی تایبەتی ،تاک پەنای بۆ دەبات.

① ئەوکەسەی بیەوێ درۆبکات ،زۆر دەستی بۆ لوتی دەبات ،واتە بەویست و یان دەست لەگوێچکەی ئەدات بەویست.

② وە ئارەقە کردن و سورهەڵگەڕان دەکرێ لای کەسەکە ڕوبدات ،بەتایبەت ئەگەر لای کەسێکی گرنگ بیکات و ترسی ئاشکرابوونی هەبێت.

③ وە زۆر بابەت گۆڕین لەکاتی قسە ،واتە کە شتێک دەڵێ ئەگەر زوو زوو پێی قەتع بکرێ ئەوا لەبەرئەوەی هەڵەی گوتوە ،لەشتێک و شوێنێکی تر دەستی پێده کاتەوە.

④ وە دەکرێ هێواش قسەکردن ،واتە لەڕووی تۆنی دەنگەوە ،زۆرجاربەهێواشی ئەدوێ ،بۆئەوەی نەزانیت بززەبت چی وتوە.

⑤ وە هەروەها لەڕووی کۆنتاکتی چاو ،بەپێی توێژینەوەکانی زمانی جەستە ،دەڵێن ئەوانەی درۆدەکەن زۆر سەیری چاوی کەسی بەرامبەرناکەن ،بەڵکو زۆرچاو دەتروکێنن یان گلێنەی چاویان زۆر ئەملاوئەولای پێدەکەن ،یان زۆرجار بەچاو سەیری سه رەوە دەکەن.

٭لەگەڵ ئەمەش دا ئەمە ڕێژەین ،دەکرێ لەهەموو جارەکان ،بۆکەسی فێڵکار ودرۆزن نەشێن و کەسانی ئاسایی ئەنجامی بدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP