هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوو‌ن لە قەرز و سزا و ڕسووماتەکان دەردەکات.
له نووسراوێكی وەزارەتی داراییدا كه دوێنی دووشەممە، دەرچووە چەند پێشكه‌شكردنی كارئاسانی پێویست له چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران، به‌تایبه‌تیش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی به‌ڕێژه‌ی خه‌مڵاندنی باجی پیشه‌كان و كاری كاسبكاران كه خاوه‌ن یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سنووردارن، و بژێوی ژیانی خێزانییان له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌یه، ئه‌ویش به ئاراسته‌ی بارسووكی له پێدانی باج به‌ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری دارایی ئێسته له هه‌رێمی كوردستان.
وەزارەتی دارای و ئابووری جەختی کردووەتەوە، پاڵپشت به بڕیاره‌كانی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووە، كه تایبه‌تن به لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی سو‌و و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج.
بڕیارەکان بریتین لە:
- لێخۆشبوونی 50%ی ڕسووماتی گومرگی سەر ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو، بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام دەبێ.
- پێشكه‌شكردنی كارئاسانیی پێویست له چوارچێوه‌ی یاساكانی باج بۆ باجده‌ران له توێژه‌كانی كاسبكاران و پیشه‌وه‌ران، به تایبه‌تیش پێداچوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دارایی به ڕێژه‌ی خه‌مڵاندنی باجی پیشه‌كان و كاری كاسبكاران، كه خاوه‌ن یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهاتی سنووردارن و بژێوی خێزانییان له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌یه، ئه‌ویش به ئاراسته‌ی بارسووكیی له پێدانی باج، به ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری دارایی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان."
- داشکاندنی 20%ی قەرزەکانی ئاو و کارەبا کراوە.
-بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بە ڕێژەی 20% لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان و كرێكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بكرێت.
- بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوو‌ن لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر هاووڵاتییان دەكرێت، وەكوو كرێی ئاو، خۆڵ و خاشاك، كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕسووماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
-لێخۆشبوونی 20%ی سزاکانی هاتوچۆش تاوەکوو 30ی9ی 2024، بەردەوام دەبێت.
-لێخۆشبوو‌ن له ته‌واوی سو‌و و سزای دواكه‌وتنی پێدانی باج و كرێی ساڵانه‌ی موڵكایه‌تیی میری، كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هاووڵاتییان، به مه‌رجێك توخمی سزایی نه‌بێت.
- داشکاندنی 20% لە کرێی خوێندنی پارالێل لە زانکۆ و پەیمانگە حکوومییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە، 27ی3ی2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم بڕیارانەی لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی وەزیران دەرکرد.