دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 3 هەفتە

لیستی مووچەی مانگی چوار بە پلە بەرزکردنەوەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی چوار بە پلە بەرزکردنەوەوە رەوانەی بەغدا دەکات، دەشڵێت، ئەگەر بۆ ئەم مانگە تەواو نەکرا ئەوا تاوەکو مانگی پێنج لیستی پلەبەرزكردنەوە بە تەواوی دەنێرن. 

ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی 4ی 2024 ، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووریی، خەریکی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی چوارە بە پلە بەرزکردنەوەوە، بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەر لیستی پلە بەرزکردنەوەکەی فەرمانبەران بۆ مانگی چوار تەواو نەبوو، ئەوکات بۆ مانگی پێنج لیستەکە تەواودەکرێت و رەوانەی بەغدا دەکرێت"

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی 10 رۆژدا و لە 30ی 3 تاوەکو 8ی 4 مووچەی مانگەکانی 2و 3ی 2024 دابەش کرد، لە هەمان کاتیشدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشی ژمێریاری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی حکوومەتی راسپاردووە بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی نیسان بە پلە بەرزکردنەوەوە بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا لە دوای جەژنی رەمەزان، رەوانەی بەغدای بکات.

هەروەها رۆژی چوارشەممە 3ـی 4ی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و تیمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەیەکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP