دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 3 هەفتە

دیاردەی خۆرگیران ڕوودەدات و لەبەشێک لە وڵاتەکان دەردەکەوێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ دووشەممە، دەتوانرێت خۆرگیران لە چەند شوێنێکی کیشوەری ئەمریکای باکوور ببینرێت، کە وا پێشبینی دەکرێت تا ساڵی 2044 دیاردەیەکی لەم شێوەیە روونەداتەوە.

ئاژانسی ناسا رایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە دانیشتووانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک دەتوانن ئەم دیاردەیە ببینن.

دوایین خۆرگیران لە ساڵی 2017 روویدا کە لە هەندێک ناوچەدا بە نزیکەی لە سەدا 97 بەری رووناکیی خۆر داپۆشرا، بەڵام ئەمساڵ وا چاوەڕوان دەکرێت بە رێژەیەکی زیاتر بۆ ماوەی سەعاتێک، بە پانتایی 185.075 کیلۆمەتر، 15 ویلایەت لە باکووری خۆرهەڵاتی ئەمریکا بگرێتەوە و خەڵک دەتوانن بە بێ چاویلکەی تایبەتی خۆرگیران، دیاردەکە بیبینن.

خۆرگیران یەکێکە لە دیاردە گەردوونییەکان و بەهۆی ریزبوونی زەوی و مانگ و خۆر لەسەر یەک هێڵ دروستدەبێت، کە بەپێی شوێنی مانگ لەنێوان زەوی و خۆردا رێژەی خۆرگیرانەکە دەگۆڕێت؛ ئەو ناوچانەی کە لەو کاتەدا لەگەڵ ئاڕاستەی مانگدا تەریب دەبن، بەرە بەرە رووناکیی خۆر کەم دەکات و وەکو کازیوەی لێدێت؛ زۆربەی کات وا پێویستە چاویلکەی تایبەت بەکاربێت بۆ پاراستنی چاو هەروەها بۆئەوەی بتوانین خۆرگیرانەکە بەشێوەیەکی روونتر ببینین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP