دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 30/03/2024

کەسایەتی چییە ؟

ئامادەکردنی و وەرگێرانی
دەروون فتاح حمە ئەزیز

کەسایەتی مرۆڤ لە سرنجڕاکێش وخۆپەرستەوە تا دەگاتەجنجاڵ و بوێر ، شتێکی ئالۆزو ڕەنگاو ڕەنگ.

کەسایەتی ئاماژەیە بۆ شێوازە جیاوازەکانی بیرکردنەوە و ھەستکردن بە ڕە فتارکردنی مڕۆڤ. لەتێکەلیەک لە مەیلی زکماکی  ولەمەیلی  زکماکی لەگەل ھۆکارو ئەزمونە ژینگە ییەکان سەرچاوە دەگرێت .ھەر چەندە کەساییەتی دەتوانێت لە ماوەی  تەمەنێکدا بگۆڕێت، بەلام تایبتمەندییە سەرەکییەکانی کەسایەتی مڕۆڤ لە کاتی گەورەییدا تارادەییەک یەکگرتوو دەمێنێتەوە .

لەکاتێکدا تایبەتمەندی بێشومار ھەن کە بە ژمارەیەکی نزیکەی بێکۆتای لە ڕێگاکان کۆدەبنەوە، بەڵام مرۆڤەکان لەو کاتەوەی ھیپۆکرات و یۆنانیە کۆنەکان چوار میزاجی بنەڕەتیان پێشنیار کردووە، ھەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ پۆلێنکردنی کەسایەتیەکان دەدەن . 

ئەمڕۆ زانایانی دەرونناس زۆر جار کەسایەتی بە پێنج سیفەتی بنەڕەتی وەسف دەکەن . ئەوانە پێیان دەوترێت پێنج گەورەکە بریتین:

لە کراوەی بەرامبەر بە ئەزموون
ویژدان
ڕازیبوون و دەمارگیری
ڕاستگۆی
مۆدێلێکی نوێ کە پێی دەوترێت HEXACO ، ڕاستگۆی – خۆنەویستی وەک تایبەتمەندییەکی سەرەکی شەشەم لەخۆدەگرێت.

بۆچی کەسایەتی گرنگە

دەرون ناسی کەسایەتی -بە شێوازە جیاوازەکانی بۆ ڕێکخستن و پێوانە کردن و تێگەیشتن  لە جیاوازییە کەسییەکان - دەتوانێت یارمەتی خەڵک بدات باشتر تێبگەن و بخەنە ڕوو کە چۆنن و چۆن بەراورد دەکرێن بە کەسایەتی دیکە.

بەڵام وردە کاریەکانی کەسایەتی پەییوەندیان بە زیاتر لە تەنھا وێنەی خودی مرۆڤەوە ھەیە .

ئەو مەیلانەی لە بیرکردنەوە و ڕەفتاردا کە چەمکەکانی وەک پێنج گەورەکە نوێنەرایەتی دەکەن و، پەیوەندییان بە چەندین تایبەتمەندی و دەرئەنجامی دیکەوە ھەیە کە مرۆڤەکان لەسەریان بەراورد دەکەن بە یەکتر .

لەوانە جیاوازی لە سەرکەوتنی کەسی و تەندروستی و خۆشگوزەرانی و چۆنێتی ڕێککەوتنی مرۆڤەکان لەگەڵ کەسانی دیکە. تەنانەت مەترسی مردنیش تا ڕادەیەک پەییوەندی بە جیاوازی سیفەتی کەسیتەوە ھەیە .

ھەروەھا کەسایەتی دەپەڕێتەوە بۆ بواری تەندروستی دەروونی:  پیشەگەرەکان لیستی تێکچووکانی کەسایەتی بەکار دەھێنن کە مەیلی ناتەواوی درێژ خایەنیان تێدایە بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەر کردنی نەخۆشیەکان. لە نێو ئەو پۆلانەی کە پزیشکانی دەرونی و دەرونناسانی کلینیکی بەکاریان دێنن، تێکچوونی کەسایەتی نەرگسی، تێکچوونی کەسایەتی سنووری و تیکچوونی کەسایەتی دژە کۆمەڵایەتی ھەیە کە بە شێوەیەکی باو باسدەکرێن – بەڵام ڕێنماییەکی سەرەکی دەستنیشانکردن، بە گشتی ١٠ تیکچوونی کەسایەتی لە خۆدەگرێت .

لەم سەرچاوە وەرگیراور
https://www.psychologytoday.com/us/basics/personality?amp








Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP