دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/03/2024

لە کەرکوک داعش هێرشیکردە سەر سوپای عێراق

هەرێم نیوز

 لە دۆڵی وادی شای باشوری پارێزگای کەرکوک، گروپێکی داعش هێرشیان کردوەتە سەر فەوجی یەکی لیوای 44ی سوپای عێراق، لە ئێستاشدا سەربازێکی عێراقی کوژراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی, لەکاتی بەربانگ، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای عێراق و دوای هێرشەکەش چەکدارەکان هەڵاتوون.

هێرشەکە کراوەتە سەر فەوجی یەکی لیوای 44ی سوپای عێراق، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان سەربازانی سوپای عێراق و چەکدارانی داعشدا، سەربازێکی سوپای عێراق کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

لەدوای رووداوەكە، هێزێكی زۆری سوپای عیراق بەرەو ناوچەكە بەڕێكەوتن بۆ بەهاناوەچوونی هێزەكەی سوپاو راوەدوودانی چەكدارەكانی داعش، كە دوای ئەنجامدانی هێرشەكە، بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتن.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP