دواین هەواڵ

کوردستان‌

 پێش 2 هەفتە

شاندێکی هەرێم و عێراق سەردانی کێڵگەی کۆرمۆر دەکەن

هەرێم نیوز

وەفدێکی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن.

بەگوێرەی زانیاریەکانی هەرێم نیوز، ئەمڕۆ شەممە، دوای ھێرشە درۆنییەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر، وەفدێکی حکومەتی عێراق و وەزیر و بریکاری وەزارەتی سامانەسروشتییەکانی ھەرێم سەردانی شوێنی رووداوەکە دەکەن.

ھەر بەپێی زانیارییەکان بڕیارە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وردەکاری ھێرشەکە و زیانەکانی بۆ سەر کێلگەکە و وزەی کارەبا بخەنەڕوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشكرایەسەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لە هەرێمی كوردستان و بەهۆیەوە چوار كەس كوژران و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هێرشەكە كاردانەوەی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق  بەدوای خۆیدا هێنا.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پەیامێکی بڵاوکردەوە رایگەیاند: ئەم هێرشە دوبارانە پێویستە ڕابگیرێن و داوای هەماهەنگی و هاوکاری بەپەلە دەکەین لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدۆزرێنەوەو ڕادەستی یاسا بکرێن و ڕێگری یەکجاری بکرێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم کارانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP