هەرێم نیوز
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی توركیاوه ئاشكرایكرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی توركیا رۆژی 9ی ئایاری داهاتوو سه‌ردانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
ئەم سەردانە دەبێتە یەکەم سەردانی ئەردۆگان بۆ واشتنین لە دوای ساڵی 2019، کە تێیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوەوە و خاوەنی پەیوەندییەکی باش بو لەگەڵیدا، بەڵام له ساڵی 2020وه ئه‌نكه‌ره هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات دیدارێكی راسته‌وخۆ له‌نێوان ئه‌ردۆغان و بایدندا رێكبخات و تائێستا ئه‌مه نه‌كراوه.
سەرەڕای ئەوانە، هێشتا هەندێک نیگەرانی لە نێوان ئەمریکا و تورکیا ماوە، بە تایبەتی لە دۆسیەی رۆژئاڤای کوردستان، چونکە ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی رۆژئاڤا هاوپەیمانە، لە کاتێکدا ئەنقەرە بە "تیرۆرست" دەیاناسێنێت.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌منییه‌ی كه له‌باره‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ واشنتۆن قسه‌ی بۆ رۆیته‌رز كردووه، ئاماژەی بەوەشکردوە: ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و هه‌ندێك بابه‌تی تری دووقۆڵی هه‌ردوو وڵات.
بە وتەی شرۆڤەکارانیش، لەوانەیە بایدن و ئەردۆگان گفتوگۆ لەبارەی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بکەن، هەروەها باس لە هەماهەنگییەکانی بواری پیشەسازی بەرگری و کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف 16ی ئەمریکی لەلایەن تورکیاوە.