هەرڕووناکی
وەزارەتی کارەبا ڕای گەیاند، نزیکەی ٨٠٠ هەزار هاوبەش لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان سوودیان لە داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کۆنی پێش پڕۆژەی ڕووناکی وەرگرتووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی 9ـی 2026، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، هەڵمەتی داشکاندنی ٥٠٪ی قەرزی کارەبا، کە لە ٣ـی ئابەوە تا ١٠ـی ئەم مانگە بۆ ماوەی چل ڕۆژ بەردەوام بوو، نزیکەی ٨٠٠ هەزار هاوبەش لە سەرجەم پۆلەکاندا سوودیان لێ بینیوە و قەرزەکانیان پاکتاو کردووە.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران هاوکات بووە لەگەڵ فراوانبوونی "پڕۆژەی ڕووناکی" و گواستنەوە بۆ سیستەمێکی نوێی دادپەروەرانە لە درانی کرێی کارەبا، بە مەبەستی زامنی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.