هەرێم نیوز
وتەبێژی حووسییەکان ڕای گەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سعودیە ٥٨ هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر شەش پارێزگای جیاوازی یەمەن ئەنجام داوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 13ـی 9ـی 2026، وتەبێژی چەکدارانی حووسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێرشە ئاسمانییەکان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیی جۆری (F-15)ەوە ئەنجام دراون.
ئاماژەی بەوەش کرد، فڕۆکە جەنگییەکان لە بنکەی ئاسمانیی «خەمیس موشەیت» لە ناوخۆی خاکی عەرەبستانی سعودییەوە هەڵفڕیون و ئامانجەکانیان لە پارێزگا جیاوازەکانی یەمەندا پێکاوە.