هەرێم نیوز
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنیینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ شوێنه گشتییه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر زیاتر له (11) تۆن خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كی ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه له‌ناوبراون.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، راپۆرتی لیژنه‌ی له‌ناوبردنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه: له (15) رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیا به‌سه‌ر (13) تۆن و (720) كیلۆگرام خواردن و خواردنه‌وه و كاڵاوشمه‌كی دیكه‌ی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچودا گرتوه و به‌فه‌رمانی قائمقام له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.
رونیكردوه‌ته‌وه؛ ئه‌و خۆراك و ماده به‌سه‌رچوانه له خوارده‌مه‌نی مناڵ ( بسكیت، جه‌لی بۆن، كێك، شه‌ربه‌ت) و پاككه‌ره‌وه‌كانی (زاهی، سابون، كلێنس و كلێنسی ته‌ڕ، هه‌ویری ددان شۆردن و موكه‌یه‌ف) له‌گه‌ڵ (دۆشاوی ته‌ماته، ماست، شه‌ربه‌ت، خورما، شیرینی، نه‌سته‌له، ئاوی له‌ده‌به نراو، په‌تاته و خوارده‌مه‌نییه وشكه‌كان) له‌گه‌ڵ چه‌ندین خۆراك و ماده‌ی دیكه‌ی خراپ و ماوه به‌سه‌رچو پێكهاتون.
له ئاماری لیژنه‌ی قائیمقامیەتی سلێمانی هاتوه: به‌هۆی خراپبون و به‌سه‌رچونیی خوارده‌مه‌نی و كاڵاوشمه‌كه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و شوێنه‌كان داوایان له لیژنه هاوبه‌شكان كردوه سه‌رپه‌رشتی و هاوكارییان بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ماده خراپبوانه، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن ئاوات محمه‌د، قائیمقامی سلێمانییه‌وه سوپاسی خاوه‌كانیان كراوه.