دواین هەواڵ

کوردستان‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرگەی شارستانی سۆران؛ تەرمی مامۆستا ئاڤێستا نەدۆزراوەتەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، رایدەگەیەنێت، ڕەتدەكاتەوە دەڵێت، بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین و لە کۆتای مانگی سێیەم کۆتایی بە پڕۆسەکە دەهێنین، هەروەها ئەو  ڤیدیۆیەی كە بڵاوكراوەتەوە زۆر کۆنە و پەیوەندی بە کەیسی ئاڤێستاوە نیە.

ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەمڕۆ هەینی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دەنگۆی دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دورە لە ڕاستیەوە و تا ئێستا تیمەکانمان بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین لەکۆتای مانگی سێیەم کۆتایی بە پڕۆسەکە دەهێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد،  سەبارەت بەدۆزینەوەی تەرمێک، لەسنوری بەڕێوەبەرایەتیمان هیچ تەرمێک نەدۆزراوەتەوە، ئەو تەرمەی ئێستا باسی دەکرێت لە سنوری قەزای خەبات دۆزراوەتەوە و هەر لەو سنورەدا خنکاوە و ئێستا لە پزیشکی دادە.

وتیشی: سەبارەت بە دوبارە بڵاوبونەوەی ڤیدیۆیەک کە دەوترێت تەرمی ئاڤێستایە، ئەو ڤیدیۆیە زۆر کۆنە و پەیوەندی بە کەیسی ئاڤێستاوە نیە و داواکارین لە تەواوی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیج و ئەکاونتەکانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دوربکەونەوە لە هەواڵی ناڕاست و بێ بنەما، پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕ پێکراو ببەستن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP