دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 23/03/2024

چەند ئامۆژگارییەک بۆ سیستمی خۆراکی تەندروستی لە مانگی ڕەمەزاندا .…!!

ئا: دەریا

1- لەدوای بەربانگ ڕێژەیەکی باش ئاوبخۆرەوە کەلەهەشت پەرداخ کەمتر نەبێت .
2- باشترە خواردنەكان هەمەچەشن و جۆراوجۆرن و دەوڵەمەندبن لە ماددە خۆراكییە جیاوازەكان.
3- گۆڕینی نانی سپی بۆ نانی بۆر، چونكە سەرچاوەیەكی سەرەكی ماددە ڕیشاڵییەكانە.
4- هەوڵ بدە ئەوخواردنانە بخۆ کەدەوڵەمەندن بەڤیتامینەکان وەک : هێلکە ، گۆشت ، پاقلەمەنییەکان.
4- دوربکەوەلە زۆر خواردنی شیرینیەکان بۆئەوەی توشی کێشەی هەرس نەبیت، هەروەها دەبنە هۆی زیادکردنی تینیۆتی لەڕۆژدا.
5- دووركەوتنەوە لە خواردنی جپس و شیرینی ئامادەكراو بەشێوەی پیشەسازی، لەبەرامبەردا گرنگیدان بە خواردنی ئەو مێوژ و میوەی وشكراو.
6- باشترە لە ژەمی بەربانگدا یەكێك لە سەرچاوە پرۆتینییەكان بونی هەبێت.
7- ئەو خواردنانە بخۆ کەکاربۆهیدراتیان تێدایە وەک : ساوەر برنج پەتاتە چونکە جەستە بەهێواشی هەرسیان دەکات و بۆماوەیەکی زۆر لەلەشدا دەمێنێتەوە درەنگتر برسیمان دەبێت .
8- چەرەساتەكان بەهایەكی خۆراكی زۆریان هەیە خواردنیان لە دوای شكاندنی ڕۆژوو زۆر گرنگە.
9- دووركەوتنەوە لە خواردنە لەقتونراوەكان چونكە زیانی هەیە هۆكارێك دەبێت بۆ توشبوون بە سەرئێشە.
10- پارشێو کردن لەبیر مەکە چونکە ژەمێکی زۆر گرنگە و ئەو وزەیەت پێ دەبەخشێت کەلەڕۆژدا پێویستە.
11- دورکەوتنەوە لەخواردنی سوێری و چەوری لەپارشێواندا .
12- خەوتنی بڕێکی باش پیویست لەشەواندا.

«بەھیوام ڕەمەزانێکی پر بەرەکەت بێت بۆهەمولایەک ھەرتەندروست بن»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP