دواین هەواڵ

عێراق‌

 27/12/2023

وادەی کارپێکردن بە کارتی نیشتمانی دیاریکرا

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ چوارشەممە، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ریی وه‌زیری ناوخۆی عێراق، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رۆژی 1ی 3ی 2024 واده‌ی پشتبه‌ستنه‌ به‌ كارتی نیشتمانی وه‌كو تاكه‌ به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هاوڵاتی عێراقیی.

واتا له‌دوای 1ی ئازاری داهاتووه‌وه‌ هاوڵاتیان بۆ مامه‌ڵه‌كانیان ناتوانن ناسنامه‌ی باری شارستانی یان ناسنامه‌ی كه‌سیی به‌كاربهێنن و ده‌بێت تا ئه‌و واده‌یه‌ كاری نیشتمانی ده‌ربكه‌ن.

به‌ڵگه‌نامه‌ى كارتى نیشتمانى ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له‌(كارتى زانیاریى، پێناسى بارى شارستانى‌ و ڕه‌گه‌زنامه‌ (جنسیه‌)، به‌ڵام تائێستا به‌شێكى زۆرى هاوڵاتیان له‌هه‌رێمى كوردستان نه‌یانتوانیوه‌ ببنه‌ خاوه‌نى به‌ڵگه‌نامه‌ى كارتى نیشتمانى‌و به‌شێكى زۆرتریش مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوكردوه‌و له‌چاوه‌ڕوانى وه‌رگرتنه‌وه‌یدان

ئەمەش لە کاتێکدایە، پرۆژه‌ی كارتی نیشتمانی له‌دوای ده‌ستپێكردنییه‌وه‌ چه‌ندجارێك توشی گرفتی راوه‌ستان بووه‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كێشه‌ی هونه‌ریی و كه‌میی مادده‌ی خاو به‌هۆی دواكه‌وتنی پێدانی شایسته‌ی دارایی به‌و كۆمپانیایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا كردووه‌، به‌ڵام به‌مدواییه‌ كێشه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ چاره‌سه‌ركراوه‌.

به‌گوێره‌ى ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، کە 2ی 9ی 2023وە دەرکراوە،  هه‌ركه‌سێك  ئەگەر بۆ یەكه‌مجار کارتی نیشتمانی ون بكات ئەوا سزا ده‌درێت به‌25 هه‌زار دینارو بۆ دوەمجار ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه‌ ونى بكات، سزاكه‌ى ده‌بێته‌ 50 هه‌زار دینارو ئه‌گه‌ریش بۆ سێیەمجار ونى بكات سزاكه‌ى زیاد ده‌كات بۆ 100 هەزار دینار، هه‌ر به‌گوێره‌ى ڕێنماییه‌كان، هه‌ر كه‌سێك ته‌مه‌نى بگاته‌ 10ساڵ، ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ى ده‌رهێنانى كارتى نیشتمانیى بكات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP