دواین هەواڵ

جیهان‌

 27/12/2023

ئەمریکا 12 فرۆکەی بێفرۆکەوانی حوسییەکانی تێکشکاند

هەرێم نیوز

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه‌شتییه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا 12 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان خستۆته‌خواره‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن حوسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه‌ له‌ باشوری ده‌ریای سور هه‌ڵدرابون.

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، 12 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سێ مووشەکی بالیستی دژە کەشتی و دوو مووشەکی کروزی هێرشی زەمینییان لە باشووری دەریای سوور خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە ماوەی 10 کاتژمێر هەڵدرابوون.

فەرماندەییەکە روونیشیکردەوە، هیچ زیانێک بە کەشتییەکانی ناوچەکە نەگەیشتووە و هەروەها هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، سوپای ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی ڕێگری له‌ ئامانجێكی ئاسمانی دوژمنكارانه‌ كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ ناوچه‌ی ده‌ریای سور نزیك بوه‌ته‌وه‌ له‌ ئیسرائیل.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌ی كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی هێزی ئاسمانی پێشتر به‌درێژایی ڕوداوه‌كه‌ چاودێری ئامانجه‌كه‌یان كردوه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی غەززە و ئیسرائیل، لە 7ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە، حوسییەکان لە یەمەنەوە چەندانجار هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل، بەمەبەستی پشتگیریکردن لە حەماس، لەگەڵ ئەوەشدا لەدەریای سووریشدا هێرشی بەردەوام دەکەنە سەر هەر کەشتییەک کە بەرەو ئیسرائیل دەڕوات.

لەپاش هێرشی حوسییەکان بۆ سەر ئەو کەشتییانەی ڕووەو ئیسرائیل دەچن، کەشتیگەلی وڵاتانی فەڕەنسا، دانیمارک و ئەڵمانیا و چەند وڵاتی تر ڕایانگەیاند تێپەڕینی کەشتییەکانیان بەناو دەریای سووردا ڕاگرتووە.

حوسییەکان پێشتر وتبوویان، هەتا ئەو کاتەی خۆراک و پێویستی و دەرمان نەگاتە خەڵکی غەززە، ئەمان بەردەوام دەبن لە هێرش بۆ سەر کەشتییەکان.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP