هەرێم نیوز
شەوی رابردوو ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەیەك لەسەر رێگەی گوێر بەناوی پاڵاوگەی مەتین - لەسنووری پارێزگای هەولێر كەوتەوە و لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانرا ئاگرەكە كۆنترۆڵ بکرێت.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، رایگەیاند: وێرای مانووبونێكی زۆر رووداوەكە كۆنترۆڵكراو خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدوواوە نەبوو، بەڵام زیانی ماددی لێكەوتوەتەوە بەجۆرێك( 10 )خەزانی گەورەی پاڵاوگە و خەزانێكی گەورەی ئۆتۆمبێل كە گازیان هەڵگرتووە، دووچاری گرگرتن و سووتاون هاتوون.
وتیشی: توانراوە ( 65) خەزانیش لە سووتان بپارێزرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە، كاتژمێژ (09:46 )خوولەكی شەوی رابردوو ژووری كۆنتڕۆڵی بەرێوەبەرایی بەرگری شارستانی ئاگادار كراوەتەوە لە بوونی ئاگرێكی گەورە لە پاڵاوگەی ناوبراو،دواتر دەستبەجێ تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیەکە كە ژمارەیان حەوت بنكەی بەرگری شارستانی بوون گەیشتنە شوێنی رووداوەكە.