هەرێم نیوز
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكوو ئێستا، لە سنوورەكانی ڕۆژهەڵاتى كوردستان 26 منداڵ بەهۆی كاری كۆڵبەرییەوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانى ئێرانەوە كوژراو بریندار بوون.
بەپێی ئامارەكانی میدیاكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، بەهۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانى ئێرانەوە ژمارەیەك منداڵی كۆڵبەر بریندار و كوژراون، دواین كۆڵبەری منداڵ لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بریندار بوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە سنووری هەنگەژاڵی بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، منداڵێكی كۆڵبەر لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بە ناوی پەهرام محەمەدی بە تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران بە سەختی بریندار بووە.
باس لەوەش دەکرێت، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە تا ئێستا بە پێی ئامارەكان، 25 منداڵی كۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانى ئێران بریندار بوون و منداڵێكی كۆڵبەریش كوژراوە.