دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11/12/2023

بڕیاری لێخۆشبوون لە بەشێكی قەرزی كرێی ئاو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ دووشەممە، بڵاویکردەوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بە ڕەچاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان، بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕيارى لێخۆشبوون و داشكاندنی ڕێژەی (15%) لە دانەوەی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.

لە بڵاوکراوەکەشدا هاتوە،، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ كراوە، داوا دەكات پاڵپشت بە ڕەزامەندی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری لێخۆشبوون لە دانەوەی قەرز لەسەر هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی (3) سێ مانگ كە لە ڕێككەوتی (10-12-2023) دەستپێدەكات و له‌ ڕێكه‌وتی (9-3-2024) كۆتایی دێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە، 06ی12ی2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازێكی ساسان عەونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری سه‌باره‌ت به‌ لێخۆشبوون و داشكانی قه‌رزی هاوبه‌شانی كرێی ئاو په‌سه‌ند كرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP