هەرێم نیوز
پزیشكێكی پسپۆڕی ههناوی هۆشداری له بڵاوبونهوهی پهتایهكی بههێزی وهرزی له سلێمانی دهدات و راشیدهگهیهنێت، له چاودێری ورد شوێن بۆ نهخۆش نهماوه.
د. زانیار ئاغال، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لە سۆشیال میدیایی تایبەتی خۆی بڵاویكردوەتەوە؛ بەهۆی ئەو پەتایەی ئێستا بڵاوبوەتەوە و پێشتر هۆشداریمان لەسەریدا، ژمارەیەك پیر و گەنج و منداڵ پەتاکەیان گرتوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە بەشێك لەو توشبوانەی سەردانی نەخۆشخانە گشتییەكان دەكەن توانای وەرگرتنی چارەسەریان نییە و بە وتەی ئەو پزیشكە بەشی چاودێری پڕبوە و بەهۆی زۆری نەخۆشییەكەیشەوە چەند كەسێكی بەتەمەن گیانیان لەدەستداوە.
بۆ خۆپاراستن پابەندی ئەم ڕێنمایانە بن:
- هەر كەسێك توشی پەتاكەبو لەماڵەو خۆی كەرەنتین بكات و لە ماڵەوەش دوری خۆی بپارێزێت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەكەی.
- پیویستە توشبو دەمامك بەكاربهێنێت.
- كەسانی بەتەمەن و هەڵگرانی نەخۆشی درێژخایەن پێویستە كوتان دژی پەتا وەرزییەكان وەربگرن.
-پێویستە توشبوان بۆ چارەسەر تەنها سەردانی پزیشك بكەن و هیچ دەرمان و چارەسەرێكی دیكە وەرنەگرن.