هەرێم نیوز
وەزیری پێشمەرگە رایگه‌یاند، دەرفەتێکی لەبار لە بەردەمماندایە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، له‌ئێستاشدا ویست و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه به‌رامبه‌ر پرس و پرۆسه‌ی چاكسازی".
ئەمڕۆ یەکشەمە، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ شۆڕش ئیسماعیل پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ مه‌كێنزی به‌رپرسی تیمی باڵای ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێڵ مایكڵ گاچێرۆ به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا و ڕاوێژكارانی باڵای وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختیكرده‌وه، له خێراتركردنی پرۆسه‌ی چاكسازی و پێكه‌وه كاركردن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه و رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا .
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ، كه بریكاری وه‌زاره‌ت و سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌مینداری گشتی و فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی پله‌باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماده‌یبون، وه‌زیری پێشمه‌رگه به گرنگیه‌وه باسی له پرۆسه‌ی چاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند، "به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، هه‌وڵبده‌ین هێزه‌كان رێكبخه‌ینه‌وه به ئامانجی دروستبونی هێزێكی نیشتیمانی تۆكمه و رێكخراو، خاوه‌ن دیسپلینی سه‌ربازی له ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا كه ساڵانێكه له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵی جددی بۆ ده‌ده‌ین".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دڵخۆشین، ویست و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز هه‌یه به‌رامبه‌ر پرس و پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا".
به‌رپرسی تیمی باڵای ڕاوێژكارانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێمی كوردستان، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر خێراكردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ڕایگه‌یاند، "ئێمه له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پاڵپشت و پشتیوانتان ده‌بین له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 و په‌ره‌پێدان به كاروباری فیرقهكان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌م پێناوه‌شدا پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش و پلانی گرنگ و ستراتیژی داده‌ڕێژین".
هه‌روه‌ها وتیشی، "هاوپه‌یمانان چاودێری وردی پرۆسه‌ی چاكسازی ده‌كه‌ن له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هیواده‌خوازن هێزی پێشمه‌رگه بگاته ئاستێكی باڵای سه‌ربازی".
له كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، گفتوگۆی چڕ و پڕبایه‌خ كرا ده‌رباره‌ی په‌ره‌پێدان به كاروباری فیرقهكان و پلانی یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كان و ستراتیژیه‌تی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له ئاینده‌دا.