هەرێم نیوز
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەبارەت بە دیداری نەخۆشێک لەیەکێک لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن گوایە لە بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکردلە نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری کێشەی نەبوونی ئاو هەیەو گرفتی شۆشتنی گورچیلەیان بۆ دروستکردووە.
رایانگەیاند: ئەم نەخۆشە بۆ ماوەی 10 ساڵە کە دانیشتووی قەزای کۆێیە و هەفتانە بۆماوەی سێ جار لەسێ ڕۆژدا شوشتنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرێت بەپێ ڕێکاری زانستی پزیشکی و لەڕێگەی ستافی شارەزای ئامێری شوشتنی گورچیلە، کە هەر نەخۆشێک پێویستی بە 4 چوار کاتژمێر هەیە بۆ تەواوی شوشتنی گورچیلەکە.
ئاماژە بەوەشدراوە،زانیاری لە کاتی دیدارەکە دوورە لەڕاستی و هۆکاری شوشتنی گورچیلەی بۆ دووکاتژمێر دەگەڕێتەوە بۆ هاوڵی نەخۆشەکە کە بەبێ پرسی پزیشک و کارمەندانی بەشی گورچیلەی دەستکرد دەستکاری ئامێرەکەیان کردووە بۆ دوای دووکاتژمێر لەدەستکاریکردن و تێکدانی سیستەمی کارکردنی ئامێری شوشتەکە دوای هەوڵدان بۆ خستنەوەی کارو ڕێکخستنەوەی ئامێرەکە ماوەی زانستی نەخۆشەکە تەواو بووە و نۆرەی نەخۆشی دواتربووە بۆشوشتنی گورچیلە.
رونیشکراوەتەوە، ڕۆژانە 200 نەخۆش بۆ مەبەستی شوشتنی گوچیلە سەردانی هەردوو بەشی شوشتنی گورچیلەی دەستکرد لە نێو باڵەخانەی نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری و بەشی گورچیلەی دەستکرد کە دەکەوێتە پشت فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لەڕێگەی 60 ئامێری شوشتنی گورچیلەپڕۆسەکە ئەنجامدەدرێت.
#ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر