هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گشت خەرجیەکان بەهۆی نزیکبونی کۆتایی ساڵی دارایی 2023، بڕیاره‌كه‌ش دوێنێ چوارشه‌ممه ده‌رچوه و واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری له‌سه‌ره.
راشیگەیاند: بەپێی ڕێنمایی ژمارە (13)ی ساڵی 2023، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە بە ڕاگرتنی گشت خەرجیەکان بەهۆی نزیکبونی کۆتایی ساڵی دارایی 2023، ئاماژە بەوەش دراوە جگە لە موچە و پێشینەی مانگانە و هەندێک خەرجی پێویست لە هەفتەی داهاتودا هەمو خەرجییەکان ڕادەگیرێن.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له 10ی ئه‌م مانگه گشت خه‌رجییه‌كان راده‌گیرێن به‌مه‌به‌ستی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ژمێره‌كان جگه له خه‌رجییه‌كانی موچه و پێشینی خه‌رجكراوی مانگانه و كرێی مانگانه و خاوێنكردنه‌وه و خواردن.
ئه‌مانه و چه‌ند رێنماییه‌كی دیكه كه هاوپێچ كراوه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایده‌گه‌یه‌نێت له رێككه‌وتی 10/12/2023 كاری پێ ده‌كرێت و له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه.
