دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 06/12/2023

پۆلیسی تورکیا تەتەلووی رادەستی ئێران کردەوە

هەرێم نیوز

دوای ئەوەی ئەمیرحوسێن مەقسوودلوو ناسراو بە "ئەمیر تەتەلوو"، گۆرانیبێژی ناسراوی ئێرانی لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کرا، رادەستی ئێران کرایەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، تورکیا لە رێگەی دەروازەیەکی سنووریی بازرگان، ئەو گۆرانیبێژەی لە خاکی خۆی کردە دەرەوە و دەستبەجێ لە نێو خاکی ئێران دەستگیر کرا.
بەپێی راپۆرتی دەزگای دادوه‌ری ئێران، تێتلۆ کە لە ساڵانی رابردودا لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا نیشتەجێ بوە، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە ڕادەستی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی کراوە.

ئاژانسی میزان کە میدیای فەرمیی دەسەڵاتی دادی ئێرانە، رایگەیاندووە. کە چەندین سکاڵا لە ئێران لە دژی ئەو گۆرانیبێژە تۆمارکراون کە ژمارەیەک لەو سکاڵایانە لەلایەن مێردمنداڵی تەمەن خوارووی 18 ساڵ و خێزانەکانیانەوەیە.

گۆرانیبێژی پۆپی ئێرانی ئەمیر تەتەلوو، کە چەندین ساڵ بوو لە تورکیا دەژیا، رۆژی یەکشەممە، 03-12-2023، لەسەر سكاڵای کۆنسوڵخانەی ئێران لە ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی "جنێودان بە ئەندام و کارمەندانی کۆنسوڵخانەکە و ناوزڕاندنیان"، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کرابوو. بە پێی زانیارییەکان، ئەو گۆرانیبێژە بە مەبەستی نۆیکردنەوەی پاسپۆرتەکەی سەردانی کۆنسوڵخانەی ئێرانی لە ئیستەنبووڵ کردبوو، بەڵام لە نێوان ئەو و ستافی کۆنسوڵخانەکەدا ئاڵۆزی و مشتومڕ دروست ببوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP