دواین هەواڵ

کوردستان‌

 06/12/2023

بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە سەبارەت بە کامێرای چاودێری ڕونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیەوە لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، مەبەست لە دانانی کامێرای چاودێریکردنی خێرایی، پاراستنی گیانی هاووڵاتیانمانە لە ڕووداوە دڵتەزێنەکان بەهۆی خێراییەوە.

سەبارەت بە شوێنی کامێراکان رایگەیاند: دانانی دوو کامێرا لە شەقامەکانی ( هەیبەت سوڵتان و ئیسکان ) هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی شۆفێران و پابەندبوونیان بە خێرایی دیاریکراو .

ئاماژە بەوەشدراوە: تۆمارکردنی سەرپێچی لە کامێرای چاودێری خێرایی زۆرترین خێرایی ڕێگە پێدراو 60کم / کاتژمێر دیاریکراوە وبۆ ئەم مەبەستە و بۆ بەرچاو ڕوونی شۆفێران هێمای هاتووچۆو بوونی هەیە، ئەم کامێرایانە بە پێ سیستەمی ستانداردی جیهانی کاردەکات و هەر دوو سایدەکە و 8 ئۆتۆمبێل لە تەنیشت یەک و بە مەودای 70 مەتر سەرپێچی تۆماردەکات.

ئەوەشڕونکراوەتەوە، کاتێک فلاش بەکاردێنێت ئەگەر شۆفێرێک خێرایی لە خوار 60کم بوو بەڵام ئۆتۆمبێلی تەنیشت یاخود ئۆتۆمبێلی سایدەکەی تر خێرایی لە سەروی 60کم بوو ئەوکات فلاشەکە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە خێرایی لەسەروی60 کم.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە راشیگەیاند: بۆیە بە هەمووان ڕادەگەیەنین ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە باس لەوە دەکەن کە شۆفێرێک خيرایی لە خوار 60کم, بێت و سزای بۆ تۆمار بکرێت. دەتوانن لە پارێزگاکان کە ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی هەڵگریەتی کاتێک سزای بۆ تۆمار کرابێت داوای وێنەی سەرپێچی بکات تا دڵنیا بێتەوە لە ڕاستی ئەم هەواڵە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP