دواین هەواڵ

کوردستان‌

 29/11/2023

نرخی ئەمپێرێك كاره‌با بۆ ئەم مانگە دەگاتە نزیكه‌ی 16 هەزار دینار

هەرێم نیوز 

نوێنەری مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی كەمبونەوەی كارەبای نیشتمانییەوە كێشە بۆ مۆلیدەكان دروست بوە كە رۆژانە نزیكەی 14 سەعات كارەبا دەدەن و ئەگەر دۆخی كارەبای نیشتیمانی وا بێت ئەوا مۆلیدەكان پێدانی كارەبا كەم دەكەنەوە

وتیشی بەهۆی زۆری كاركردنی كارەبای مۆلیدەوە نرخی ئەمپێرێك بۆ ئەم مانگە دەگاتە 15 بۆ 16 هەزار دینار".

عوسمان محەمەد، نوێنەری كاتی مۆلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "كێشەكانی ئێمە لەوەوە سەریهەڵداوە، كە كارەبای نیشتمانی زۆر كەم بوه‌تەوە و رۆژانە مۆلیدە لەكاتژمێر 12ی نیوەڕۆوە هەڵدەكەین تا كاتژمێر 1ی شەو، هەروەها بەیانیان لە كاتژمێر 6:30 كارەبا هەڵدەكەین بۆ كاتژمێر 8ی بەیانی".

ڕاشیگه‌یاند رۆژ هەیە 13 بۆ 14 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دەدەن بە هاوڵاتییان، كە مۆلیدەكانیش توانای ئەوەیان نییە و بەشێكی مۆلیدەكان ئەو مۆلیدە یەدەگانەی هەشیان بوە شكاون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP