دواین هەواڵ

ئابوری‌

 29/11/2023

راوێژکاری سودانی: نرخی دۆلار لە بەرزبونەوە بەردەوام نابێت

هەرێم نیوز

فادی شەمەری راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی عێراق، بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند: نرخی دۆلار لە عێراق لە بەرزبونەوە بەردەوام نابێت و حکومەت و بانکی ناوەندی کار بۆ بەهێزکردنی دینار دەکەن، لە ماوەیەکی کاتی دیاریکراودا دینار هێزی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە و بازاڕی رەشی دراوەکان دادەڕمێت.

وتیشی: حکومەتی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئەو پڕۆسەیەش پێویستی بە ژینگەیەکی سەقامگیرە، حکومەتیش رێگە نادات هیچ بەربەستێک بێتە بەردەم هەڵبژاردنەکان.

راوێژکارەکەی سودانی ئاماژەی بەوەشداوە، ماوەی چەند مانگێکە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی بونی هێزەکانیان لە عێراق بەردەوامە، لە بارەی روپۆشی ئاسمانی و زەمینی عێراق و سروشتی بونی ئەمریکییەکان لیکتێگەیشتن هەیە.

راشیگەیاند: رێککەوتن هەیە لەسەر پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ دیارکردنی وادەی کۆتایی کشانەوەی راوێژکارە سەربازییە ئەمریکییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP