هەرێم نیوز
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو چا و قاوانەی كە بەمەبەستی دابەزاندنی كێش یاخوود زیادكردنی كێش بەكاردەهێندرێن پێویستە لە ڕێگەی کوالێتی کۆنتڕۆلی جۆری دەرمان ( KMCA ) ڕێگەپێدانیان پێبدرێت و ستیكەریان لێبدرێت وتەنها لە دەرمانخانەكان بفرۆشرێن.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، ریكلامكردن بۆیان بە هەمووشێوەیەك قەدەغەیە لە ڕاگەیاندنەكانی بینراو و بیستراو و نوسراو وە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان.
د. کاوە خەلیل رایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی لیژنەی پێکهێناوە و زۆر بە وردی چاودێریی ئەو کەسانە دەکرێت کە ریکلام بۆ بابەتی پزیشکی دەکەن و وتیشی: هەر کەسێک ریکلام بۆ هەر بابەتێکی پزیشکی بکات، ئەگەر پزیشکیش بێت دەدرێتە داواکاریی گشتی و دەبێت بچێتە دادگە و وەڵامبداتەوە.