دواین هەواڵ

ئابوری‌

 29/11/2023

سودانی سێ موچەی دیکە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

هەرێم نیوز

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایدەکات، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رەزامەندە بە ناردنى سێ قەرزى دیکە بۆ موچەى مانگەکانى10 و 11 و 12ى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان و ئەو بڕە پارەیەش لە بودجەى هەرێم دەبڕدرێت.

ئاشکرای کردوە، کە شاندى هەرێم لەگەڵ بەغداد لەسەر دوو تەوەرە گفتوگۆیان کردوە  یەکێکیان جێبەجێکردنى یاساى بودجە بووە، ناردنى تەواوى بەشە بودجەى هەرێم تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکە بووە و داواشیان کردوە کە کێشە سیاسییەکان نەکرێنە بەربەست لەبەردەم موچەى فەرمانبەران.

وەفا محەمەد کەریم، ئەندامى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیایەکی عێراق رایگەیاندوە، شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ حکومەتى ناوەند گفتوگۆى چڕى پرسى بودجەیان کردوە و بۆ کۆتاییهاتنى یەکجاریی کێشەى موچەى فەرمانبەران و موچەخۆران کە لە ساڵى 2014ـەوە سەریهەڵداوە.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە بەمەبەستى پاڵپشتیکردنى موچەى فەرمانبەرانى هەرێم، محمد شیاع سودانى رەزامەندیداوە سێ قەرزى دیکە بۆ هەرێم بنێرێت و ئەو  قەرزەش لە بودجەى هەرێم دەبڕدرێت و بۆ موچەى مانگەکانى 10، 11و 12 دابین دەکرێت کە مافى هەرێمى کوردستانە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە چارەسەرى مەلەفى موچە ئەوەندەى سیاسییە یاسایی نییە و و لەڕێى هەموارکردنەوەى یاساى بودجەوە ئەو کێشەیەش چارەسەر دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP