هەرێم نیوز
سەرۆکوەزیران پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی نوێی فەڕەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد، كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا ڕایگەیاند، كە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا هەیە.
ئهمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی له يان برێم كونسوڵى گشتيى نوێى فهرەنسا له ههرێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لە کونسوڵی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.
كونسوڵى گشتيى فەرەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.