دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/11/2023

لیستی ناوەکانی لیوای 20 بڵاوکرایەوە

هەرێم نیوز 

لەدوای ئەوەی حکومەتی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممەی داهاتوو هێزەکانی لیوای 20 دەستبەکار دەبن،لیستی ناوەکان بڵاوکرایەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی بڕیارێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە 20ی تشرینی یەکەمی 2021 دەرچوە و واژۆی مستەفا کازمی لەسەرە هاتوە، بەگوێرەی مادەی 78  لە دەستوری عێراقی بڕیاردرا بە گواستنەوەی راژە و میلاکاتی لیوای 20ی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، بۆیە وەزارەتی بەرگری راسپێردراوە بە گرتنەبەری سەرجەم رێکارەکانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لەوانەش تەرخانکردنی بودجە و پلەی سەربازی بۆ ئەو پێکهاتە سەربازییە نوێیە.

لیوای 20ی پێشمەرگە لەگەڵ لیوایەکی دیکەی سوپای عێراق تەواو بەحكومەتی فیدڕاڵەوە گرێدەدرێن، ئەوەش بەئامانجی پاراستنی ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانەدا.

کلیک لێرە بکە بۆ بینینی ناوەکان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP