دواین هەواڵ

وەرزش‌

 27/11/2023

لە پاراستنی گۆڵەکەیان بە خاوێنی شەیتانە سورەکان پێشەنگی پریمەرلیگن

هەرێم نیوز 

مانچستەریونایتد گەیشتنە ڕیکۆردی 500 گۆڵی خاوێن لە خولی نایابی ئینگلیزی

 لە مێژووی خولی ئینگلیزیدا کام یانە خاوەنی زۆرترین کلینشیتە؟

 لە یاریی هەفتەی ١٣ی خولی ئینگلیزیدا، یانەی مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵی بێوەڵام بەرامبەر ئێڤەرتۆن سەرکەوتنی بەدەستهێنا و گەیشتە پێنجەم سەرکەوتنی لە کۆتا شەش یاریدا.

 بە بردنەوەیان بەرامبەر ئێڤەرتۆن، شەیتانە سوورەکان توانیان گۆڵەکەیان بە داخراوی بهێڵنەوە بەجۆرێک شەوی ڕابردوو مانچستەر یونایتد گەیشتە ڕیکۆردی 500 یاری کە گۆڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە لە خولی ئینگلیزی. 

 پیتەر شمایکل، ڕیمۆند ڤان دێر گۆ، فابیان بارتز، مارک بۆسنیچ، تیم هاوارد، ئێدوین ڤان دێر سار، دەیڤد دی خیا و ئەندرێ ئۆنانا ڕۆڵێکی گرنگیان لەم تۆمارەی شەیتانە سوورەکاندا بینیوە.  لەگەڵ ئەوەشدا مانچستەر یونایتد توانی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین گۆڵی خاوێن لە پریمەرلیگ بەدەستبهێنێت ،پێش هەموو تیپەکانی تر کەوتوە.

 بە بیانووی ئەوەی شەیتانە سوورەکان گەیشتن بە ڕیکۆردی 500 گۆڵی خاوێن، ماڵپەڕی سکواکە شیکاری بۆ شەش تیپی سەرەکی کردووە کە توانیویانە زۆرترین یاری گۆڵەکەیان بە خاوێنی بهێڵنەوە لە مێژووی پریمەرلیگدا.

 مانچستەر یونایتد (500)
 چێڵسی (476)
 لیڤەرپوول (460)
 ئارسناڵ (456)
 ئێڤەرتۆن (361)
 مانچستەر سیتی (351)



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP