هەرێم نیوز
بە ئامادەبوونی بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتی كەركووك گەرمیانی پارتی و بەشێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و كەسایەتییەكانی كەركووك لە رێورەسمێكدا بە ئاڵای كوردستانەوە ئەمڕۆ یەکشەممە، بارەگای لقی سێی پارتی لەكەركوك كرایەوە.
دواى ڕووداوهكانى 16ى ئۆكتۆبهر بارهگاكانى پارتى دیموكراتى كوردستان لهلایهن هێزهكانى سوپاى عێراق و حهشدى شهعبییەوە داگیر كرابوون، بۆ ههڵبژاردنى ئهنجوومهنى پارێزگای کەرکووک پارتى سهرجهم بارهگانى لهم شاره وهرگرتهوه
ئارام مامە، کارگێڕی لقی سێی پارتی لە رێوڕەسمی کردنەوەی بارەگاکە راگەیاند، "پارتی تاوەکو ئێستا وەکو پێویست بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەستپێنەکردووە؛ لەمڕۆوە بە شێوەیەکی بەرفراوان بانگەشەکە دەستپێدەکەین. مەرج نییە بۆ ماوەی چەند مانگێک بانگەشە بکەیت؛ ئەگەر بانگەشەکە رێکوپێک بوو، دەتوانیت لە ماوەی 10 رۆژدا پەیامەکەت بە خەڵکی کەرکووک بگەیەنیت".
رێوڕەسمەكە بە ئامادەبوونی خانەوادەی شەهیدانی دووی ئەیلوول و كەسوكاری پێشمەرگە و كەسایەتی و نەتەوە و پەیڕەوانی ئایینە جیاوازەكان بەڕێوەچوو، لەهەمانكاتیشدا پێشوازی لە جەماوەر پارتی لەشارەكە دەكرێت.
كردنەوەی بارەگای لقی سێی پارتی لە كەركووك لەسەر داوای جەماوەری كەركووك و دەوروبەرییەتی و گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركووك بە گەڕانەوەی سەنگ و پێگەی كورد دەزانن بۆ كەركووك.
ئەمەش لە کاتێکدایە،لە دوای رووداوەكانی شازدەی ئۆكتۆبەرەوە، بارەگاكانی پارتی لە كەركووك داگیركراون و ئاستەنگ بۆ گەڕانەوەی درووستكراوە بەو هۆیەشەوە نەیتوانیوە كاری سیاسی خۆی ئەنجام بدات، بەپێی رێككەوتنی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بڕیار لەسەر گەڕانەوەی پارتی و رادەستكردنەوەی بارەگاكانی دراوە.