بە گشتی زەخت دوو جۆر یان دوو گروپ هۆکاری هەیە:
هۆکاری یەکەم کە باوترین هۆکارە و ٩٠٪ نەخۆشەکان ئەگرێتەوە: هۆکارەکەی یان نەزانراوە یان پەیوەندی بە شێوازی ژیان و تەمەنی کەسەکەوە هەیە،واتە زۆرجار کەسێک توشی زەخت ئەبێ بێ ئەوەی هۆکارێکی دیاری کراو هەبێ بەڵام چەند خاڵێک مەترسی توشبوون بەم جۆرە زیاد ئەکەن وەکو،کێش زۆری، هەڵکشانی تەمەن،ناجێگیری باری دەروونی.
چارەسەری ئەم جۆرە زەختە بە گۆڕینی شێوازی ژیان (وەکو وەرزش و دابەزاندنی کێش)و بەکارهێنانی دەرمان ئەکرێت
هۆکاری دووەم کە ئەمەیان کەمتر باوەو ١٠٪نەخۆشەکان ئەگرێتەوە: زەختەکە کاتییە زۆربەی جار ،واتە بە چارەسەر کردنی هۆکارە بنەڕەتییەکە زەختەکەش نامێنێت(بێگومان ئەگەر چارەسەر بکرێت) و ئەم جۆرەیان زیاتر لە کەسانی گەنج و تەمەن مامناوەندا ڕوو دەدات،گرنگترین هۆکارەکانی ئەم جۆرە زەختەش ئەمانەن:
کێشەکانی ڕژێنەکانی سەر گورچیلەو هەندێک جار ژێر مێشک
نەخۆشییە درێژخایەنەکانی گورچیلە
تەسکبوونەوەی خوێنبەرەکانی گورچیلە
غوددەی چالاک
تەسکبوونەوەی شاخێنبەر
توشبوون بە زەخت لەکاتی دووگیانی
بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک