هەرێم نیوز
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەغدا نیەتی خراپەو نایەوێت هەرێمێكی بەهێز هەبێت، وتیشی، رێگە نادەین پیلان لە دژی هەرێمی کوردستان سەربگرێت و وەكو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكرێت.
شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەرچەندە نیەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەرامبەر بە هەرێم باشە، بەڵام بەغدا نیەتی خراپەو نایەوێت هەرێمێكی بەهێز هەبێت.
وتیشی، رێگە نادەین پیلان لە دژی هەرێمی کوردستان سەربگرێت و وەكو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەرێم بكرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەداخەوە بەغدا نیەتی خراپەو نایانەوێت هەرێمێکی بەهێز هەبێت، هەرچەندە نیەتی حکومەتی عێراق بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان باشە بەتایبەت سەرۆک وەزیران، بەڵام هەندێک پیلانی ناوخۆ و دەرەکی دژی هەرێمی کوردستان هەیە.
شوان کەلاری باسی لەوەشکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیەتێکی ساف و بە ڕاستگۆیی هیچی بۆ بەغدا نەهێشتۆتەوە بۆ ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بكرێت."
وتیشی، ئێستا ئەرکی عێراقە پشکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات."
ئاماژەی بەوەش کرد، ێمە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکان و بەرگریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەمانەوێت مافەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستور بدرێت.
جەختیشی کردەوە، هیچ کاتێک ڕێگە نادەین وەکو پارێزگا مامەڵە لە گەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و پێویستە وەکو هەرێمی کوردستان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت."