دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/11/2023

وەزارەتی خوێندنی باڵا 30 دەرفەتی خوێندن لە وڵاتی هەنگاریا ڕادەگەیەنێت

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرفەتى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى 2024-2025 ڕادەگەیەنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەو وڵاتە 30 دەرفەتى خوێندن 10 ماستەر و 20 دکتۆرا بۆ فێرخوازان و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕاده‌گه‌ێنێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشکەشکردن راستەخۆ لە رێگەی ماڵپەڕی زەمالەی هەنگاریا دەبێت و دوا وادەش بۆ پێشکەشکردنی زەمالەکە (15ـی 1ـی 2024) دەبێت و مەرجەکانی پێشکەشکردنیشی دیاریکردووە.

مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا:

- پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
- پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەمەوە دوو ساڵ خزمەتی کرداری هەبێت تا1-9-2024 لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
- بۆ کاندیدانی دکتۆرا، سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی، دەبێت پابەندی ئەو گرێبەستە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژۆیان کردوە.
- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزییە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی 5 IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت کە بریتین لە (TOEFL IBT, PTE ).

- لەکاتی پێشکەشکردنى بەڵگەنامە رەسەنەکان، پێویستە تێستی زمان بەسەرنەچوو بێت.
- ئەو پێشکەشکارانەی دوایین بڕوانامەیان بە زمانی ئینگلیزی خوێندوە، لەکاتی پێشکەشکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان، ئەگەر تاقیکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی نەبوو، داواکارییەکەی وەردەگیرێت.
- داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ خوێندن پێشکەش بکات. (واتا بۆ خوێندنی ماستەر؛ بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت، هەروەها بۆ خوێندنی دکتۆرا؛ دەبێت ماستەر و دکتۆراکەی هەمان بوار بێت).
- ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات، هەروەها پرۆسێسی وەرگرتنی ڤیزای هاوسەر و منداڵ ناکرێت.
- کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت؛ واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
- لە کاتی داواکردنی بەڵگەنامە رەسەنەکان، ئەگەر داواکار فەرمانبەر یان مامۆستا بوو، دەبێت نووسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆیەوە پێشکەش بە وەزارەتمان بکات.
- کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا، بۆ خوێندنی ماستەر مانگانە بری نزیکەی 110 یۆرۆ و بۆ خوێندنی دکتۆرا مانگانە بری نزیکەی 365 -470 یۆرۆی وەک دەرماڵەی مانگانە پێدەدرێت، هەروەها بیمەی تەندروستی و  کرێی خوێندن و بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابین دەکرێت، بەلام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر ووردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).
- دوای دەرچونی ئەنجامی بەرایی لەلایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمایی رێنمایی ژمارە 5 ی سالی 2021 کاندیدەکان هەڵدەبژێرێت.
- ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بووەوە، یان داوای دواخستنی خوێندنەکەی بکات یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، جارێکی دیکە بۆی نییە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵا لە ناوخۆ و دەرەوە بکات.

- ئەگەر کاندید پاشگەزبووەوە یان وازی لە خوێندنەکەی هێنا، ئەوا بڕی ئەو کەفالەیەی بەرامبەر خوێندنەکەی لە کاتی مامەڵەی مۆڵەتی خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەرن یان دەرکردنی فەرمانی وەزاری پەیوەندیکردن بە خوێندن بۆ ئەوانەی فەرمانبەر نین پێشکەش دەکرێت، لێیان وەردەگیرێت.

- هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نادروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یان وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی ڕەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.
- دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتییە لە 15-1-2024

- پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنیا لە رێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، سەردانی ئەم لینکە بکەن: https://stipendiumhungaricum.hu/

- لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەری زەمالەکەیە، تا دەرچونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن. 

- وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دیاریکردووە: واتا پێشکەشکار تەنیا دەبێت داواکاری بۆ ئەم بوارانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.

پسپۆڕییەکانی خوێندنی ماستەر:

پسپۆڕییەکانی خوێندنی دکتۆرا:



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP