دواین هەواڵ

کوردستان‌

 21/11/2023

بەتۆمەتی دزینی ئوتۆمبێلێکی بارهەڵگر تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند: به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئوتۆمبێلێكی بارهەڵگر، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئوتۆمبێل تۆمه‌تبارێكیان دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکراوە، دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ یاسایی تۆماركرد كە ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ په‌كی كه‌وتووه‌و پاشان جێیهێشتووه‌، به‌ڵام كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ لێ دزراوه‌، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار دەستپێكرد، سەرەنجام‌و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی‌ ئوتۆمبێلەوە دەستگیربکرێت. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلە دزراوەکەدا.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، تۆمەتبار (ر، ج، ع) له‌دایكبووی‌ 1993 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری‌ بەڕێز دادوەرو بەپێی‌ ماددەی‌ 446 لەیاسای سزادان راگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP