دواین هەواڵ

جیهان‌

 پێش 2 هەفتە

ناتەنیاهۆ: بەرپرسیارەتی سەربازیمان لەسەر شانە و ئامانجمان داگیرکردن نییە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ شەممە رۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی  رایگەیاند، حکومەتی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نێوەندگرانی قەتەری ئاگادارکردوەتەوە لە رەتکردنەوەی رێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ حەماس، کە بەپێی ئەو رێککەوتنە 50 دەستگیرکراوی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.

هەروەها ئێوارەی رۆژی هەینی، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا بەراورد بە سەرەتای هێرشی زەمینی، نزیکین لە گەیشتن بە ئاگربەست، چونکە هێرشی زەمینی فشاری خستووەتە سەر حەماس تا ئاگربەست رابگەیەنێت، ئاگربەست رادەگەینین ئەگەر بارمتەکان وەربگرینەوە.

بنیامین ناتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەش کرد، بەرپرسیارەتی سەربازیمان لەسەر شانە رێگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بکەین. ئامانجمان داگیرکردن نییە، بەڵکوو ئەوەیە ئەوەی لەوێ غەززە روودەدات جیاوازبێت، پێویستە چەک و توندڕەوی لە غەززە داماڵین.

ئەمەش لە کاتێکدایە، 40 رۆژ زیاتر تێدەپەڕێت بەسەر هێرشی چەکدارەکانی سەر بە بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل کە لە ئەنجامدا زیاتر لە 1400 ئیسرائیلی کوژران و هەزارانی دیکەش بریندارن. هەروەها زیاتر لە 240 ئیسرائیلی وەک بارمتە لەلایەن ئەو بزووتنەوەیەوە دەستگیرکراون



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP