هەرێم نیوز
ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران ڕایگەیاند بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ بەغدا و مەسقەت هەڵوەشێنراونەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی 9ـی 2026، وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە بە کاتی ناوخۆ، فڕۆکەخانەکانی بەغدا لە عێراق و مەسقەت لە عوممان پێشوازی لە گەشتە ئێرانییەکان ناکەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرقاڵی هەماهەنگی و گفتوگۆن تاوەکو ئەو گەشتانەی مەبەستیان فڕۆکەخانەی بەغدایە، ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی نەجەف بکرێن.
ئەم بڕیارەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا و مەسقەت لە کاتێکدایە کە ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی فڕۆکەوانیی ئێراندا سەپاندووە و هۆشداریی سزادانی داوەتە سەرجەم ئەو وڵاتانەی پێشوازی لە گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران دەکەن.