دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ترەمپ: هێزی دەریایی، ئاسمانی و مووشەکیی ئێرانمان تێکشکاندووە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لێدوانی نوێی لەبارەی جەنگی ئێرانەوە دا و ڕایگەیاند هێزی دەریایی، ئاسمانی، مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی وڵاتەکەیان تێکشکاندووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ـی 9ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، واشنتن داوای لە تاران کردبوو ڕێککەوتنێک واژۆ بکات، بەڵام ئێران ڕەتی کردووەتەوە و ئامانجی بووە هەوڵەکانی بۆ دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی لە پشت قەڵغانی مووشەکی بالیستی تەواو بکات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران مووشەکێکی دروستکردبوو کە توانای لێدانی ئەورووپای هەبوو، جەختیشی کردەوە کە ئەگەر لە هەوڵە ئەتۆمییەکانیاندا سەرکەوتوو بوونایە، ترس و مەرگی بێ کۆتایییان لە ناوچەکەدا بڵاو دەکردەوە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا دووبارە داوای لە ئێران کرد ڕێککەوتن ئەنجام بدات و وتی،، دەبێت بڕیارێکی گەورە بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا ئێران لەناو دەبەن یان ڕێگەی پێ دەدەن بەردەوام بێت، هاوکات پێشبینی کرد دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP