دواین هەواڵ

عێراق‌

 22/10/2023

کچەکەی سەدام حسێن لە عێراق بە 7 ساڵ زیندانیی حوکم درا

هەرێم نیوز

رەغد سەدام حسێن، بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ بیروباوەڕی حزبی بەعس، بە حەوت ساڵ زیندانیكردن سزادرا.

ئەمڕۆ دادگای تاوانەكانی كەرخی شاری بەغداد، بە یاسای قەدەغەكردنی حزبی بەعس و قەوارە و پارت و چالاكی و بیركردنەوە تیرۆریستییەكان و بە تاوانی بەشداریكردن لە بڵاوكردنەوەی بیروباوەڕ و بۆچوون و بانگەشەی میدیایی بۆ چالاكییەكانی حزبی بەعسی قەدەغەكراو، لە كاتی دەركەوتنی لە دەزگاكانی راگەیاندن و بانگەشەكردن بۆ بیروباوەڕەكانی لە كەناڵە تەلەفیزیۆنییەكان لە ساڵی 2021، بە غیابی بڕیاری زیندانیكردنی بۆ رەغد سەدام حسێن كچی سەدام حسێن سەرۆكی رژێمی لەناوچووی بەعس دەركرد و بە هەمان یاسا فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرد.

رەغد سەدام حسێن كچی یەكەم و گەورەی سەدام حسێنە، ساڵی 1968 لە بەغداد لەدایكبووە، تەمەنی 55 ساڵە و لە ساڵی 1995 لەگەڵ حسێن كامیلی هاوسەری بەرەو ئوردن هەڵاتن لەوكاتەوە لە ئوردن دەژی.

May be an illustration of blueprint, ticket stub and text



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP