هەرێم نیوز
عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند، لەسەر كێشه‌كانی نه‌ناردنی بودجە وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا نیشانداوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق عه‌توان عه‌توانی، به ئاژانسی فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری پلاندانان و نوێنه‌رانی پارێزگارانی عێراق، كێشه‌كانی نه‌ناردنی بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان تاووتوێكران، كه دوێنێ له‌لایه‌ن پارێزگاره‌كانه‌وه پێشكه‌ش به لیژنه‌كه‌یان كرابوون و رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌شێكیان كرا.
عه‌توان عه‌توانی وتیشی: وه‌زیری پلاندانانی عێراق ئاماده‌یی خۆی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشه‌یه له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا نیشانداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خه‌ریكه ساڵی دارایی كۆتایی دێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ پارێزگاكان نه‌نێردراوه، ئه‌مه‌ش گومانی زۆری دروستكردووه، هه‌ربۆیه رۆژی پێنجشه‌ممه یان هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری دارایی‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بانگهێشت ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه وه‌زاره‌تی پلاندانان هه‌موو رێككاره‌كانی په‌یوه‌ست به پڕۆژه‌كانی ته‌واو كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڕیار بوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا وه‌زیری دارایی‌ش بانگهێشت بكرێت، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده نه‌بوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بخرێته‌ڕوو.
بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان یەکێک لە دیارترین ژمارەکانی نێو بودجەی گشتیی عێراقە، کە پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە، بەپێی یاسای بودجە دوو تریلیۆن و 500 ملیار دینار بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکراوە، ئەگەری زیادبوونی ژمارەکەش هەیە.
رێژەى هەژارى و ژمارەى دانیشتووان دوو پێوەری سەرەکین بۆ دابەشکردنی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، هێشتا روون نییە هەر پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە دیاریکراوی چەند پارەی لەو بودجەیە بەردەکەوێت.