دواین هەواڵ

کوردستان‌

 02/10/2023

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبای لە بافڵ تاڵەبانی دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبای خۆی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی دەکات، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد، بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی حزبەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتو بن، یه‌كێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێكه‌وه‌ كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن، هەروەها  هه‌مویان پێکەوە ڕۆڵی خۆیان له‌ پاراستنی مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.

دەقی راگەیێندراوەکە

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌كات

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كرد.

به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست به‌ڕێز سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێكه‌وه‌ كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له‌ پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه‌. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP