دواین هەواڵ

ئابوری‌

 02/10/2023

وەزیری دارایی سەردانی بەغداد دەکات بۆ پرسی موچە و بودجە

هەرێم نیوز
بڕیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممەی داهاتوو‌ وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاواتی شێخ جەناب سه‌ردانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بكەن و تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بخه‌نه‌ڕوو.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارای لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لەسەر، میوانداری لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە، بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکات، بۆ ئەوەی تێڕوانینی خۆی لەسەر ئەو پرسە بخاتە روو، هەروەها تێڕوانینی هەردوولا پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان بکرێت.

سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، نه‌رمین مه‌عروف ئاشكرایكرد، "له‌ چوارچێوه‌ی به‌دواداچونه‌كانی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پشكی هه‌رێمی كوردستان و گرفتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوامان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی كرد چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گرفته‌ بدۆزرێته‌وه‌، لایه‌نی عێراقی به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و كۆمپانیای سۆمۆ تێڕوانینه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی موچه‌ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا خسته‌ڕو".

ئاماژەی بەوەشکرد: وەک فراکسیۆنە کوردستانییەکان داوامان لە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە، چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە، بۆیە لە ماوەی رابردوودا لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری دارایی عێراق و لیژنەی دانوستان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای سۆمۆ، ئەوەی ماوەتەوە وەڵام و تێڕوانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بەتایبەتی وەزیری دارایی و ئابووری.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP