هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، بۆ مانگی (ئه‌یلول/9) له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆلیده ئه‌هلیه‌كان بڕی حه‌وت بۆ حه‌وت هه‌زار و 500 دینار له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت، ئه‌م نرخه‌ش به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵی رابردو نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار دینار كه‌میكردوه.
کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2/10/2023 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (7.000) بۆ (7.500) دیناره.
به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا بەروارى 15/10/2023 بەشێوەى 24 کاتژمێرى دەبیت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
جێى ئاماژە بۆکردنە هەمان مانگى ساڵى رابردو (2022) نرخى ئەمێرێک موەلیدە (12.250 بۆ 14.000) بوە.