هەرێم نیوز
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ده‌كات و دەڵێت، "تيرۆر و توندوتيژى، ئارامى ناوچه‌كه ده‌خه‌نه مه‌ترسييه‌وه" .
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکەی کرد و رایگەیاند، "جه‌خت له كارى پێكه‌وه‌يى هاوبه‌ش بۆ رێگريكردن له تيرۆر و سه‌رچاوه‌كانى ده‌كه‌ينه‌وە" .
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری 2023، نزیکەی کاتژمێر 09:30 لە بەردەم دەروازەی هاتنە ژوورەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش سەر بە وەزارەتی ناوخۆ،لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا رووداوێکی خۆکوژی روویدا و بە وتەی وەزیری ناوخۆی تورکیا دوو" تیرۆریست" بوون یەکێکیان خۆی تەقاندۆتەوە و ئەویتریان لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، هەر بەهۆی رووداوەکەوە، "دوو ئەفسەری پۆلیس بە سووکی بریندرابوون".
دەقی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى په‌لاماره تيرۆرستييه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نقه‌ره ده‌كات. تيرۆر و توندوتيژى، هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددييه كه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه. بۆيه جه‌خت له كارى پێكه‌وه‌يى و پێوستيى بره‌ودان به هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌كه‌ينه‌وه بۆ ڕێگريكردن له تيرۆر و سه‌رچاوه‌كانى له ناوچه‌كه.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2023/10/1