رەنج عەلالئەدین، بەرێوەبەری ئەنجومەنی بەرپەرچدانەوەی قەیرانەکان و هاورێی ئەنجومەنی رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ کاروباری جیهانی و راوێژکاری بانکی جیهان لە نوێترین شیکردنەوەیدا تیشک دەخاتەسەر مەترسییەکانی هەرێمی کوردستان و فشاری میلیشیاکان، دەنوسێت،
نەیارەکانی کورد هەستیان بەوەکردوە کە ئەمریکا ئێستا سەرقاڵی ڕکابەرییەکانی لەگەڵ چین و شەڕی ئۆکرانیایە ، گرنگییەکی ئەوتۆ بە کێشەکانی هەرێمی کوردستان نادرێت، بە هەستکردن بە وەی کە سەرنجی ئەمریکا لە شوێنێکی دیکەیە ، ڕکابەرەکانی حکومەتی هەرێم، لەنێویاندا گروپە میلیشیا ییەکان کە لە لایەن ئەمریکاوە وەک تیرۆریست دەستنیشانکراون دەستیان بە سووڕانەوە کردووە.
عەلائەلدین، دەشڵێت،
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چەند ڕوویەکەوە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا گرنگە. هێزەکانی پێشمەرگە هاوبەشی سەرەکین لە شەڕی دژی داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە و بۆ هەوڵەکانی ڕۆژئاوا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق و سوریادا یەکلاکەرەوەن.
کوردستان لە مێژوودا شوێنێکی پارێزراو بووە لە بەرامبەر گێژاو و ناسەقامگیری لە بەشەکانی تری عێراقدا، کە پەناگەیەکی ئارام بۆ نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە و پەنابەری ناوخۆیی دابین کردووە.
ئەو توێژەرە دەشنوسێت،
حکومەتی هەرێم لەم ساڵانەی دواییدا بەرگەی زنجیرەیەک کێشەی گرتووە. هەر زوو دوای دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی لە ساڵی ،2019 کابینە کەی ڕووبەڕووی پەتای کۆرۆنا و کێشەی ئابوری و دابەزینی نرخی نەوت چەندین کێشە بوەوە.
دابەشبوونی کورد بەسەر پارتە سیاسیەکاندا وایکردەوە دەسەڵاتی کورد لە بەغداد لاواز ببێت، بە تایبەت دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە2021 و هاوپەیمانەکانی وەک هێزی حەشدی شەعبی -ڕێکخراوی میلیشیای 200 هەزار کەسی- بە هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی، ناتەبایی کوردیان قۆستەوە بۆ فراوانکردنی نفوزی خۆیان بەسەر دەوڵەتی عێراقدا.
دوبەرەکیی نێوان پارتی و یەکێتی بە قووڵی حکومەتی هەرێمی تێکداوە، هەر لەسەردەمی شەری ناوخۆوە هاتاکو جەنگی ساردی ئەم دوایانە.
هەروەها وتوشیەتی،
ئەم هەڵوێستە سیاسیانەی بافڵ تاڵەبانی بەتایبەت دوای ئەو کودەتایەی دەستپێکرد بۆ دەرکردنی لاهوری ئامۆزای وەک هاوسەرۆکی حزبەکە و بەرپرسی هێزەکانی دژە تیرۆر و هەواڵگری، و ئەم داینامیکە توندوتیژانە توانای یەکێتیی بۆ پێشکەشکردنی بەدیلێکی جددی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دابەزیوە.
بەڵکو تاکتیکی تێکدانی هەڵبژاردووە، لەگەڵ گروپە هاوپەیمانەکانی ئێران لە بەغدا کاردەکات بۆ ئەوەی لە ڕووی سیاسی و ئابوورییەوە ڕکابەرەکەی تێکبدات .
رەنج عەلالئەدین، نوسیویەتی
سەرکردایەتی یەکێتی بە بەردەوامی مەدحی ئەو کەسانە و فراکسیۆنانەی هاوپەیمانی ئێران دەکەن کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە سزا دراون، ئەمەش پرسیاری جدد ی بۆ ئەمریکا و پەیوەندییەکەی لەگەڵ ئەو حزبە دروست دەکات.
بۆ خودی یەکێتی ،ڕوانین بۆ ئێران و بەغدا ڕەنگە یارمەتی یەکێتی بدات لە ناوخۆی خۆیدا خۆی بەهێز بکاتەوە.
بەڵام بە شێوەیەکی گشتی مەترسیدار کورتبینییە بەو پێیەی پشت بەستن بە نیازپاکی حەشدی شەعبی، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەترسی قومارکردن لەسەر ئۆتۆنۆمی کوردستان لە ئارادا یە لە دوورمەودادا.