دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 30/09/2023

خواردن پێش نوستن زیانی هەیە؟

ئەگەر لەدوای ژەمی ئێوارەوە هیچ خۆراکێک یان سوکە ژەمێک نەخۆیت، کاتێک دەتەوێت بخەویت و هەست بە برسێتی دەکەیت، رەنگە لەوکاتەدا ئەو پرسیارە لە خۆت بکەیت، ئایا دەتوانم نان بخۆم؟ نوستن بە برسێتییەوە زیانی هەیە؟

لەمبارەیەوە ناتوانیت بە تەواوی بڵێیت خواردن پێش نوستن زیانی هەیە، هەروەها ناتوانیت بڵێیت بە تەواوی سودی هەیە، چونکە هەم سودبەخشە و هەم زیانبەخش.

سودەکانی خواردن پێش نوستن:

1. یارمەتیت دەدات ماسولکەکانی جەستەت بنادبنێیت، بەتایبەتی ئەگەر ئەو خواردنانە بخۆیت کە پرۆتنی تێدایە.
2. یارمەتیت دەدات شەو بە باشی بخەویت، چونکە نوستن بە برسێتی دەبێتە هۆی ئەوەی شەو خەبەرت ببێتەوە و توشی خەوزڕاندن ببیت.

زیانەکانی خواردن پێش نوستن:

1. مەترسی زیادبونی کێشی جەستە و قەڵەوی هەیە، ئەمەش دواتر چەندین کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.
2. زیانی هەیە بۆ تەندروستی دڵ و ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەکات.

چارەسەر چییە؟

1. لە رۆژدا هیچ ژەمە خۆراکێەک فەرامۆش مەکە، هەمو ژەمەکانت لە کاتی خۆیدا بخۆ.
2. ئەگەر ئارەزوت کرد پێش نوستن شتێک بخۆیت، ئەوا خواردنی تەندروست بخۆ و بڕێکی زۆر کەمی لێبخۆ، ئەو خواردنانە مەخۆ کە شەکر و کاربۆهیدراتی تێدایە و وزە دەدەن بە جەستە.
3. بڕێکی زۆر لە ئاو بخۆرەوە، یارمەتیت دەدات هەست بە تێری بکەیت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP