هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: مەودای 55 کیلۆمەتری کەندە سروشتییەکان و کۆرنیشی هەولێر بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروسبونی لافاو پاکدەکرێنەوە، هەوەرها پشکنین بۆ مەنهۆلێ ناوەندی شارەکەش دەکرێت و دەشڵێت، "ناتوانین رێگری لە دروسبونی لافاو بکەین، بەڵام بەو رێکارانە مەترسییەکانی کەمدەکەینەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، بەرێوەبەرایەتی کەشناسی پێشبینی دەکات رێژەی باران بارینی ئەمساڵیش زۆربێت، بۆ ئەو مەبەستە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی دروستبونی لافاو چەند رێکارێکیان گرتوەتە بەر.
گوتیشی: ساڵی 2023 ساڵێکی سەخت بوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەدەستهێنانی شایستەکانی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و هەروەها بودجەی پڕۆژەکان، هەموو ئەوانە گرفتی گەورەی لەپێشبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پلانە ستراتیژییانەی هەبوون لە کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و ئاوی ژێرزەوی و دابینکردنی پڕۆژەی ئاوی ئیفراز چوار، هەموو ئەوانە لە پلانەکان ماون. بەڵام بەهۆی گرفتی داراییەوە ئەمساڵ دروستکردنی چەند پۆندێک ئەنجام نەدراون.