دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/09/2023

کونسوڵى تورکیا: هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگە بۆ تورکیا

هەرێم نیوز

کونسوڵی تورکیا لە هەولێر رایگه‌یاند، هەرێمی کوردستان لە روی كولتور و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە هاوبەشێکی گرنگە بۆ تورکیا، ده‌شڵێت، گه‌شبینه‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێم.

مەمەد مەولود یاقوت، کونسوڵی تورکیا لە هەولێر ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌میانی وتارێكدا له‌ كۆڕبه‌ندی بازرگانی و پیشەسازی عێراق، رایگەیاند، "تورکیا پابەندە بە بەهێزکردنی هاوکارییە ئابورییەکان لەگەڵ هاوبەشەکانی، ئێمە لەگەڵ هەرێمی کوردستان سنورێكی هاوبەش و مێژوییەکی دور و درێژمان هەیە، هەرێمی کوردستان لە روی كولتور و وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە هاوبەشێکی گرنگە بۆ تورکیا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئەم كۆڕبەندە دەرفەتێکی گرنگە بۆ رەخساندنی ھەلی کار و نیشاندانی ئەو توانایانەی کە لە پێشمانن بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکانمان.
داواشیكرد كه‌ پێکەوە دەرفەتی نوێ له‌نێوان توركیا و هه‌رێم بدۆزرێتەوە و بۆچونەکان هاوبەش بکە

کونسوڵی تورکیا لە هەولێر داواشیكرد كه‌ پێکەوە دەرفەتی نوێ له‌نێوان توركیا و هه‌رێم بدۆزرێتەوە و بۆچونەکان هاوبەش بکەن، هاوكات گه‌شبینی خۆشی بە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان ده‌ربڕی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP