دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/09/2023

وتاری نێچیرڤان بارزانی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی

هەرێم نیوز

ئەمرۆ چوار شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتارێکی پێشکێش کرد و رایگەیاند: هیوادارم کۆنگرە ئەنجامی باشی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لێبکەوێتەوە." باسی لە تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانیش کرد.

وتیشی: هێز و مانەوەی هەموومان لە تەبایی و یەکڕییدایە، پێچەوانەکەیشی زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە.

نێچیرڤان بارزانی، جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە و وتی: هەرێمی کوردستان دەیەوێت سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ عێراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات، نابێت بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی سیاسی.

نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشدا: "هێز و مانه‌وه‌ی هه‌مومان له‌یه‌كڕیزیدایه‌ و پێچه‌وانه‌كه‌شی لاوازبونی هه‌رێمی كوردستانه‌، دۆخی هه‌رێم ئه‌وه‌ ده‌خوازێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌رچی ناكۆكیان هه‌یه‌ به‌لاوه‌ی بنێن".

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم وتی: ده‌بێت هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی شوباتی داهاتو ده‌نگدانێكی سه‌ركه‌وتو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها ئه‌ركی پارتی و یه‌كێتیه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كار بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP